AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ٢٧ ١١:١٥

پەیامی سەرەخۆشی ڕێبەری باڵای ئێران بۆ کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا وەحید خوراسانی

پەیامی سەرەخۆشی ڕێبەری باڵای ئێران بۆ کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا وەحید خوراسانی

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا وێڕای سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵای گەورە وەحید خوراسانی، ئەوانیان بە یەکێک لە بناغە سەرەکییەکانی فێرکردنی شەرع و ئوسوول لە حوجرەی زانستی ناساند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا سەید موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکدا بۆ سەرەخۆشیی کۆچی دوایی ئایەتوڵا وەحید خوراسانی،جەختیان لە پێگەی ئەو مەرجەعە باڵا لە پەرەدان بە زانستە شەرعی و مەزەبییەکان کرد.

لە بەشێکی ئەو پەیامەدا هاتووە: بێ گومان لە ڕێگەی هەوڵە بەردەوام و ماندوویی نەناسانەکانی ئەوانەوە لە دۆزی شەریعەت و مەزەبدا، مافێکی گەورەیان بەسەر کۆمەڵگەی باوەڕداران و دامەزراوە ئیسلامییەکاندا هەیە، کە پێویستە هەموو لایەک لەبیریان بێت و سوپاسگوزاری  بن.

لە کۆتاییدا ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئایەتوڵا خوراسانی کرد.

News ID 60842

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha